بۆ يهكهمجاره پێشمهرگه مهشق لهسهر چهكى ئهمريكايى دهكات
دوو لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستیان بە مەشقکردن لەسەر چەکی ئەمەریکی کرد
K24 – ههولێر:
دوو لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستیان بە مەشقکردن لەسەر چەکی ئەمەریکی کرد، سەرپەرشتیاری مەشقی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیش ئاشکرایدەکات حەوت وڵات مەشق بە دوو لیوای پێشمەرگە دەکەن و ماوەی 10 هەفتەش بەردەوام دەبێت.
بۆ یەکەمجار هەردوو لیوای یەک و دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەستیان بە مەشق و راهێنانی سەربازی لەسەر چەکی ئەمەریکی دەستپێکرد.
ئەم دوو لیوایە لەلایەن ئەمەریکاوە پڕچەک دەکرێن و بۆ ماوەی 10 هەفتەش بە دوو قۆناغ دەبێت.
لیوای یەک و دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە فێرگەی پڵنگەکانی زێرەڤانی لە هەولێر و فێرگەی ئەتروش لە دهۆک و فێرگەی مەنیلە لە چەمچەماڵ مەشق بە چەکی ئەمەریکی لە جۆری ئێم 16 و ئێم سکستی دەکەن.
مقەدەم نەجات عەبدوڵا قەرەچەتانی، فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای دوو گوتى: لەم فێرگەیە حەوت وڵاتی بیانی لەوانەش ئەمەریکا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و ئیتاڵیا لە چوارچێوەی وڵاتانی هاوپەیمانی شەڕی دژى داعش مەشق بە پێشمەرگە دەکەن.
زیاتر لە 300 راوێژکاری سەربازی لە هەرێمی کوردستان مەشق بە پێشمەرگە دەکەن و فەرماندەیەکی سەربازی ئەمەریکاش سەرسامە بە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە مەشق و راهێنانی سەربازی.
هەرچەندە پێشتر بڕیار بوو ئەمەریکا دوو لیوای نوێی بۆ پێشمەرگە دا بمەزرێنێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە دوو لیواکە تازەکە دا نەمەزران لە بری ئەوە ئەمەریکا لیوای یەک و دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی پڕ چەک کردووە.