داواى هاوكارى بۆ بريندارانى چه‌كى كيميايى له‌ خورماتوو ده‌كرێت

چەکدارانی داعش بەچەکی کیمیايی ناحیەی تازەخورماتووی سەر بەپارێزگای کەرکووک بۆردومان دەکەن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/828e79a4-bd79-4cde-a1ed-d2d825606e21/taze%20dahish%20kimiaiy.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

چەکدارانی داعش بەچەکی کیمیايی ناحیەی تازەخورماتووی سەر بەپارێزگای کەرکووک بۆردومان دەکەن.

بە پێی ئەو ئامارەی کە دەستی کوردستان 24 کەوتووە 38 ھاووڵاتی و دوو چەکداری حەشدی شەعبی بەو چەکە برینداربوونە. زیانیش بەر ماڵی ھاوڵاتیان کەوتووە.

بەرپرسانی فەرمانگەی تەندروستی ئاشکرای دەکەن، کە داعش قەدەغەترین چەکی بەکارھێناوە، پارێزگاری کەرکووکیش داواى ھاوکاری دەکات بۆ حەشدی شەعبی بۆ ئەوەی گوندی بەشیر لەدەست داعش رزگار بکەن.

ژماره‌يه‌ك له‌و هاووڵاتيانه‌ى به‌ر گازه‌كه‌ كه‌وتوون، بڕیارە رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن بۆ چارەسەرکردن.

سەباح عەلی، یەکێکە لە بەرکەوتووانی چەکە کیمیاییەکە، ئەو باس لەوە چرکە ساتە دەکات کە لەلایەن داعشەوە بۆمبێک ئاڕاستە ماڵەکەی کرا.

ئەوانەی لە نەخۆشخانەن بەشێکیان لەلایەن پزیشکەکانەوە چارەسەریان بۆ کراوە، لە کۆی 38 حاڵەتیش کە تووشبووو تا ئێستا 3 حاڵەت مەترسی لەسەرە.

پارێزگاری کەرکووکیش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە داعش چەکی کیمیايی بەکارھێناوە بۆیە داوا دەکات کە ھاوپەیمانان ھاوکاری حەشدی شەعبی بکەن بۆ رزگارکردنی گوندی بەشیر.

کاریگەری چەکە کیمیایيه‌کە لەناوەندی ناحیەی تازە ھێشتا ماوە، ئەمەش یەکێکە لەو شوێنانەی کە داعش بۆردومانی کردووە بەچەکی کیمیايی کە جۆرەکەی ئێچ  تیيه‌.

بەپرسانی فەرمانگەی تەندروستیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو چەکەی داعش بەکاریھێناوە لە مەترسیدارترین جۆر چەکی قەدەغەکراوەكانه‌.

بەرپرسانی تورکمانیش دەڵێن: داعش زیاتر لە 40 بۆمبی بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی ئاڕاستەی ناحیەی تازەکردووە و زیانەکانیش زیاتر دەردەکەون.

ھێزەکانی پێشمەرگە پێشوتر چەند جارێک داوایان لە حەشدی شەعبی کردبوو، کە ھێزەکانیان بکشێننەوە لەسنورەکە بۆ ئەوەی ئەوان گوندەکە لەداعش پاک بکەنەوە بەھاوکاری فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان، بەڵام حەشدی شەعبی رەتیکردەوە وتیان ئێمە خۆمان بەشیر لەداعش پاک دەکەینەوە.