ژنانی زاخۆ ده‌بنه پێشمه‌رگه
له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ده‌خوێنن
K24 - زاخۆ:
بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی عێراق به گشتی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی خولێكی مه‌شق و راهێنان بۆ زیاتر لە دوو سه‌د ژن له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی زاخۆ كرایه‌وه، به‌شداربووانی خوله‌كه ماوه‌ی ساڵێكه وانه‌ی تیۆری و پراكتیكی سه‌ربازی وه‌رده‌گرن.
هه‌ندێك له‌و ژنه ده‌رچووانه‌ی مه‌شقه‌كان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌وان ده‌توانن ببنه هاوكارێكی باشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
موقه‌ده‌م شه‌مسه‌دین ئه‌حمه‌د، فه‌رمانده‌یی به‌تالیۆنی یه‌كیش ده‌ڵێت: "به‌شداربووان راهێنانی سه‌ربازییان له‌سه‌ر هه‌موو جۆره چه‌كه‌كان پێكراوه".
هه‌روه‌ها موقه‌ده‌م خۆشناڤ محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌یی به‌تالیۆنی دوو گوتی: "خووله‌كه واتا خولی 21 ئه‌كادیمیای زاخۆ، تایبه‌ت بوو به ژنانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ‌و كه ژماره‌یان 201 كه‌سه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان له زانستی سه‌ربازی پێده‌درێت و به پله‌ی ملازمی یه‌كی سه‌ربازی ده‌ست به‌كار ده‌بن".