مامۆستایه‌ك به‌بێ به‌رامبه‌ر ره‌حله شكاوه‌كان چاكده‌كاته‌وه
جیا له مامۆستایه‌كی، شاره‌زای كاره پیشه‌ییه‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
مامۆستایه‌ك له سنووری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه، كه له هه‌مانكاتدا، شاره‌زایی له كاره پیشه‌ییه‌كاندا هه‌یه و كاری دیكۆرات ده‌كات، ئاماده‌یی خۆی بۆ چاككردنه‌وه‌ی ته‌خته (ره‌حله)ی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه ده‌ربڕیوه.
مامۆستا به‌ختیار عومه‌ر، كه خۆی له قوتابخانه‌ی (گردی تلێ باتاس) مامۆستایه، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "وه‌ك هه‌ستێكی مرۆڤایه‌تی و ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانمه، جیا له كاری مامۆستایه‌تی، بڕیارمداوه ره‌حله‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابخانه چاكبكه‌مه‌وه كه له سنووری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه پێویستییانه".
ئه‌و مامۆستایه گوتیشی: "له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش بڵاومكردووه‌ته‌وه، هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك له‌و سنووره ره‌حله‌كانی پێویستییان به چاككردنه‌وه‌یه با په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن تاكو خۆم بچم بۆیان چاك بكه‌مه‌وه".
ئه‌و له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و بیرۆكه‌یه گوتی: "سه‌ره‌تا له‌و قوتابخانه‌یه ده‌ستمپێكرد كه خۆم تێیدا مامۆستا‌م، دواتر بیرم كرده‌وه هه‌وڵه‌كه‌م بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان بخه‌مه‌گه‌ڕ".
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، قوتابخانه‌ی قه‌ندیل، له سنووری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه، په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌حله‌كانییان چاكبكاته‌وه و گوتی: "سبه‌ی ده‌چمه قوتابخانه‌ی قه‌ندیل و ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ی ره‌حله‌كانییان ده‌كه‌م".
مامۆستا به‌ختیار له باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌كانییان و قه‌یرانی دارایی گوتی: "مه‌رج نییه هه‌موو شتێك به پاره جێبه‌جێ بكرێت، من شاره‌زاییم له‌و كاره‌دا هه‌یه و ده‌توانم ئه‌و كاره به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك ئه‌نجام بده‌م، بۆیه چاوه‌ڕێی هیچ شتێك ناكه‌م و كه‌سیش له برسان نامرێت".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
