رووسیا دۆلفین بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌كات
رووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ت

K24 - هه‌ولێر:
سوپای رووسیا رایگه‌یاند، به نیازه 5 دۆلفینی تایبه‌ت بۆ كاری جه‌نگی و سه‌ربازی رابهێنێت و بیانخاته ناو ئاوه‌كانی نیمچه دورگه‌ی كریمیا كه له ئێستادا سه‌ر به رووسیایه.
به گوێره‌ی شاره‌زایانیش رووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی ساردی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران.
نرخی كڕینی ئه‌و دۆلفینانه گه‌یشتووه‌ته 1.75 ملیۆن روپل (نزیكه‌ی 224 هه‌زار یۆرۆ) و سێ دۆلفینیان نێرینه و دووانیان مێیینه‌ن، بڕیاره له مانگی ئاب/ ئۆگستی ئه‌مساڵ، له سه‌ربازگه‌ی مه‌شقی ئاژه‌ڵه شیرده‌ره ده‌ریاییه‌كان، كه كه‌شتییه جه‌نگییه رووسییه‌كانی تێیدا جێگركراوه، كۆتایی به مه‌شقه‌كانییان بهێرێت.
له كاتی شه‌ڕی سارد، سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكا راهێنانییان به ژماره‌یه‌ك دۆلفین كرد، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بدات له دۆزینه‌وه‌ی مینی ده‌ریا و ئه‌و ته‌نه نامۆیانه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگا ئاوییه‌كانی كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كان.
ڤێكتۆر بارانیچ، ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینكراوی رووسیا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه خۆی یه‌كێك بووه له‌و راهێنه‌رانه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد راهێنانی به دۆلفینه رووسیه‌كان كردووه، بارانیچ گوتی: "به‌كارهێنانی دۆلفین چووه‌ته ناو پێشبڕكێی پڕچه‌ككردنی سوپا له‌نێوان زلهێزه‌كان".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ڵێت: "دۆلفینه‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو، راهێنانی تایبه‌تییان له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ركێك پێكرابوو، له‌وانه چاندنی بۆمب به كه‌شتییه‌كانی دوژمن، دۆزینه‌وه‌ی تۆربیده له‌كاركه‌وتووه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی پارچه تێكشكانه‌وه‌كانی كه‌شتییه‌كان له‌ژێر ده‌ریا".
سه‌رچاوه: AFP