حەشدی شەعبی هێرش دەکاتە سەر سعودییە و وڵاتانی کەنداو
"شەرەفێکی گەورەیە، حزبوڵڵا بەتیرۆرست بناسێنرێت، چونکە ئەوانەی پێناسەی تیرۆرییان داوەتە پاڵ حزبوڵڵا، خۆیان تیرۆرستن"
K24 - ھەولێر:
جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ھێرشی تووندی كردووەتە سەر ھەریەك لە سعودییە و وڵاتانی كەنداو لە پای بە تیرۆرست ناساندنی حزبوڵڵای لوبنانی.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی تسنیمی ئێرانی، ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، هێرشی تووندی کردە سەر هەریەک لە سعوودیە و وڵاتانی کەنداو، لەپای بەتیرۆرست ناساندنی حیزبوڵڵای لوبنانی ھەریەك لە سعودییە و وڵاتانی كەنداوای بە نەوەكانی ئەبو جەھل ناساندن.
ئەبو مەھدی موهەندیس، گوتی : "شەرەفێکی گەورەیە، حزبوڵڵا بەتیرۆرست بناسێنرێت، چونکە ئەوانەی پێناسەی تیرۆرییان داوەتە پاڵ حزبوڵڵا، خۆیان تیرۆرستن و ئەو کارەشییان بەمەرگی خۆیان کۆتایی دێت".
ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی، سعوودیەو وڵاتانی کەنداوی بە نەوەکانی ئەبو جەهل و خەواریج و حیزبوڵڵای بە نەوەی پێغەمبەر زانی.
هەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، حێزبوڵای لوبنانی بەتیرۆرست ناساند و ئەمەش کاردانەوەی شیعە مەزھەبەكانی ئێران و عێراق و وڵاتانی دیكەی عەرەبی لێکەوتەووەتەوە.
داڕشتنەوە: ش، م