نهێنییه‌كانی داعش ئاشكرابوون
زانیاری له‌سه‌ر 22 هه‌زار چه‌كداری رێكخراوه‌كه ئاشكرابوو

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی جوودابووهوهی رێكخراوی داعش به‌هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له نێو دڵی ئه‌و رێكخراوه ده‌ردێنێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه، كه زانیاریی كه‌سی تایبه‌ت به 22 هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ی تێدایه.
له ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ناوی ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی داعش له وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ئاشكرابوونه كه تاكوو ئێستا نه‌زانراون، جگه له‌مه ناوی ئه‌وانه‌شی تێدایه كه ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژیی ده‌كه‌ن.
به‌ڵگه‌نامه‌كان له لایه‌ن ئه‌ندامێكی رێكخراوی داعش دزراوه كه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به سوپای ئازادی سووریایه و به "ئه‌بو حامید" ناسراوه.
"ئه‌بو حامید" ده‌ڵێت: "ئه‌و كرده‌وه‌و ره‌فتارانه‌ی له‌و رێكخراوهم بینی، هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی لێی جودا ببمه‌وه".
كه‌ناڵی "سكای نیوز"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر 22 هه‌زار چه‌كداری رێكخراوی داعش ده‌ست كه‌وتووه، كه به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌و چه‌كدارانه له 51 وڵاته‌وه چوونه‌ته ریزی ئه‌و رێكخراوه.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ناو و ره‌گه‌زنامه، ژماره ته‌له‌فۆن و نازناوی 22 هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ی تێدایه، ناوی ئه‌وانه‌شی تێدایه كه داوای به ئه‌ندامبوونیان كردووه‌و ئاره‌زووی چوونه ریزی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له نێو به‌ڵگه‌نامه‌كاندا، ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ی ئاشكرابووه، كه پێشتر له به‌ریتانیا، باكووری ئه‌وروپا، زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باكووری ئه‌فریقیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا نه‌ناسراون.
به‌ڵگه‌نامه‌كان به "فلاش میمۆریی" له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی رێكخستنی ناوخۆی داعش دزراوه، ئاماژه به ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه ده‌كات، كه چوونه‌ته چه‌ند وڵاتێك و به‌خاڵی گه‌رم ناوی بردوون، ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك له یه‌مه‌ن، سودان، تونس، لیبیا، پاكستان و ئه‌فغانستانن.
له به‌شێك له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا، زانیاریی به‌ناوی "شه‌هیدان" دۆزراوه‌ته‌وه، له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخراوی داعشی تێدایه، كه ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی كرده‌ی خۆكوژی ده‌كه‌ن و له سه‌ر ئه‌و كاره‌ش مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه.