له رۆژی جلی كوردی سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی رۆژی جلی كوردی، قوتابییانی قوتابخانه‌كانی شاری دهۆك، جلی كوردی‌یان پۆشیوه و له‌و رۆژه‌شدا سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
مامۆستا و قوتابییانی یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی دهۆك بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێن: "له‌و رۆژه‌دا ئێمه سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، كه بووه‌ته هۆی زامنی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان".