موقتەدا سەدر نەرمی بەرامبەر عەبادی دەنوێنێت
رێبهری رهوتی سەدر دووپاتیکردەووەتەوە، ئەگەر عەبادی بەردەوام بێت لەسەر رێچکەی چاکسازییەکان ئەوا بەشێوازی دیکە پاڵپشتی دەکات.
K24 - ھەولێر:
موقتەدا سەدڕ، رێبەری رەوتی سەدر، بڕیاری دا خۆپیشاندانەکانی هەفتەی داهاتوو لە گۆڕەپانی "تەحریر" ئەنجام بدرێت، نەوەک بەردەم، ناوچەی سەوز.
سەدر هۆکاری گۆڕینی شوێنی خۆپیشاندەکانی بۆ سووربوونی عەبادی لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی و سزادانی گەڵدەڵکاران گەڕاندەووەتەوە.
رێبهری رهوتی سەدر دووپاتیکردەووەتەوە، ئەگەر عەبادی بەردەوام بێت لەسەر رێچکەی چاکسازییەکان ئەوا بەشێوازی دیکە پاڵپشتی دەکات.
ئەوە لە کاتێکدایە هەینیی رابردوو لەسەر داوای رێبەری رەوتی سەدر لایەنگرانی ئەو رەوتە لە پێش دەروازەکانی ناوچەی سەوز لە بەغدا کە زۆربەی زۆری وەزارەت و باڵوێزخانەکانی وڵاتان لە بەغدا لەخۆدەگرێت خۆپێشاندانیان کرد و داوای ئەنجامدانی چاکسازییان کرد لە حکوومەت یاخود هەڵبوەشێنرێتەوە ئەگەر نا لە داهاتوودا دەچنە نێو ناوچەی سەوزەوە.
بەڵام موقتهدا سهدر، بۆ دووهم ههینی لهسهریهك, بۆ داواكردنی ئهنجامدانی چاكسازی، داوا لە خۆپیشاندەراندهكات له گۆڕهپانی "تهحریر" له ناوهڕاستی بهغدای پایتهخت خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
داڕشتنەوە: ش ،م