دانیشتووانی تازەخورماتوو ھەڕەشەی بڕینی كارەبای بەغدا دەكەن
حكوومەتی بەغدا بێدەنگە بەرامبەر بە رووداوەكانی ناوچەكە
K24 - كەركووك:
لە بەرامبەر رزگارنەکردنی گوندی بەشیر لە ژێر دەستی داعش دانیشتووانی شارۆچكەی تازە خورماتوو ھەڕەشەی بڕینی كارەبا لە بەغدا دەكەن و نیگەرانی خۆشیان لە بێدەنگی حكوومەتی عێراق دەربڕی، كە تا ئێستا لێكۆڵینەوەی لە بەكارھێنانی گازی خەردەل لە لایەن چەكدارانی داعش نەكردووە.
پە یامنێری (كوردستان24) لە ناو خۆپێشاندەران رایگەیاند: "وەك ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر رزگارنەكردنی گوندی بەشیر، دانیشتووانی شارۆچكەی تازە خورماتوو خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و داوایان لە بەرپرسانی باڵای عێراق كرد گوندی بەشیر لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكەن كە زیاتر لە ساڵێكە رۆژانە چەكدارانی داعش لەوێوە بۆردوومانی ناحییەی تازە خوورماتوو دەكەن".
لە بەیاننامەی خۆپێشاندەرانی تازە خورماتوودا ھاتووە: "گازی خەردەل بەرامبەرمان بەكارھاتووە حكوومەتی عێراق وشەیەكیش لەو بارە دەرنەڵاریووە، ھەروەھا حكوومەتی عێراق و سەركردەكانی حەشدی شەعبی بێدەنگن بەرامبەر ئەو رووداوانەی لە ناوچەكە روودەدەن".
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، داوا لە فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی عێراق دەكەن رەزامەندی لەسەر رزگاركردنی گوندی بەشیر دەربڕێت، دەشڵێن "زیاتر لە 40 ھەزار كەس ژیانیان لە مەترسیدایە بەھۆی بوونی چەكدارانی داعش لە گوندی بەشیر و بۆردومانەكان و بەكارھێنانی گازی خەردەل، بەڵام حكوومەتی عێراق بێدەنگی ھەڵبژاردووە".
دانیشتووانی تازە خورماتوو ھەڕەشەی بڕینی كارەبای بەغدا دەكەن و رایانگەیاند: "ئەگەر بڕیاری رزگاركردنی گوندی بەشیر نەدرێت، بەغدا كارەبا نابینێتەوە و كارەبا دەبڕین".
