له‌ باره‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ هه‌رێم دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كا

"بڕیاره‌ شاندێك سه‌ردانی به‌غدا بكا"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/59b5bb6d-3b42-4daf-9071-8ab388f05627/bagda%20refrandom.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:     

بۆ گفتوكردن له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار و هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بڕیاره‌ شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكا. 

هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم شاندێك به‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌  ده‌چێته‌ به‌غدا".   

هێمن هه‌ورامی گوتی: "هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ر شتێك بێ، كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش له‌ نێوان ئێمه‌ و عێراقدا هه‌یه‌".

گوتیشی: "ئه‌منییه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان خاڵێكی هاوبه‌شه‌، ئابووریی و بازاڕی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بازاڕی عێراق خاڵێكی هاوبه‌شه‌، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌له‌فی نه‌وت پاش ریفراندۆم و كۆمه‌ڵێك له‌و مه‌له‌فانه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هه‌رێم، ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تن قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێ".

ده‌رباره‌ی ئەندامان و کاتی چوونی شانده‌كه‌ بۆ به‌غدا، هەورامی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "تا ئێستا بڕیارنه‌دراوه‌  ئەندامانی شانده‌كه‌ كێ بن و كه‌ی بچنه‌ به‌غدا".

ئا: م.ح