يه‌كێتى: ناكرێت بارودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌

شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند ناكرێت بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بەم شێوەی ئێستا بمێنێتەوە و كێشەكان چارەسەر نەكرێن.

K24 – هه‌ولێر:

شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند ناكرێت بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بەم شێوەی ئێستا بمێنێتەوە و كێشەكان چارەسەر نەكرێن.

ئه‌مڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ئەو حزبە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆبوویه‌وه.

له‌و باره‌يه‌وه‌ شۆڕش ئيسماعيل گوتيشى: ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێن،‌ كێشەی دیكه‌ی لێدەكەوێتەوە. بۆیە هەموو پەرۆشییەكی یەكێتی ئەوەیە چارەسەرێكی گونجاو بۆ دۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بدۆزێتەوە.

هه‌روه‌ها گوتى: پێداگرین لەسەر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانه‌كان.

بڕیاره‌ هەفتەی داهاتووش یه‌كێتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبێته‌وه‌.