وردهكارى گهشتى ژيانى مهترسيدارترين بهرپرسى داعش
دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریكا باسیان لە كوژرانی عومەر چیچانی وەزیری جهنگى داعش كرد ھەر ئەمڕۆ روانگەی سووريا بۆ مافەكانی مرۆڤ رەتیكردەوە، عومەر چیچانی كوژرابێت و راشیگەیاند كە چیچانی لە نزیك شاری حەسەكە بریندار بووە.
K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریكا باسیان لە كوژرانی عومەر چیچانی وەزیری جهنگى داعش كرد ھەر ئەمڕۆ روانگەی سووريا بۆ مافەكانی مرۆڤ رەتیكردەوە، عومەر چیچانی كوژرابێت و راشیگەیاند كە چیچانی لە نزیك شاری حەسەكە بریندار بووە.
عومەر چیچانی لە بنەڕەتدا ناوی تارخانە و پیاوێكی جۆرجیيه، كە لە خێزانێكی كریستیانەوە ھاتووهتە دنیاوە بەڵام ئێستا ئەو بە یەكێك لە مەترسیدارترین سەركردەكانی داعش دادەنرێت.
بەپێی زانیارییەكان عومەر چیچانی لەدایكبووی ساڵی 1968ە و لە ناوچەی بانكیسی ڤالی لەدایك بووە. وەك زانراویشە لە نێوان ساڵەكانی 2006 بۆ 2010 لە سوپای جۆرجیادا سەرباز بووە لە یەكەی ھێزەتایبەتییەكان، بەڵام بەھۆی تووشبوونی بە نەخۆشی سیل وازی لە سووپا ھێناوە.
تەیمور باترشڤیڵی باوكی عومەر چیچانی دهڵێت: كوڕەكەم توندڕەو نەبوو كە دەستگیركرا ئینجا بوو بە موسوڵمان و دواتر دەستی بە توندڕەوی كرد. دەسەڵاتدارانی جۆرجیا دەڵێن عومەر چیچانی دوای نەمانی لە سووپای جۆرجیا دەستی بە كاری قاچاخچێتی چەك كردووە و بۆیە ساڵی 2010 دەستگیركراوە و بۆ ماوەی 4 ساڵ حوكم دراوە
برایەكی عومەر چیچانیش دەڵێ پێش ئەوەی ببێتە كەسێكی توندڕەو ئامۆژگاری ئەوەیكردوون كە دووركەونەوە لە بیری توندڕەوی
ههروهها دهڵێت: عومهر دەیگوت نابێ بچنە چیچان و پشتگیری ئەو توندڕهوانە بكەن.
پێش ئەوەی عومەر چیچانی ماوەی حوكمەكەی تەواو بكا بەھۆی تووشبوونی بە نەخۆشی سیل ساڵی 2012 ئازادكراوە و لە ژێر كاریگەری برایەكی ھاتووەتە سووریا و رێكخراوێكی تیرۆرستییان دامەزراندووە بەناوی سوپای موجاھیدین و ئەنسار دوایش بەیعەتیان دایە ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش. ھەربۆیە عومەر چیچانی پۆستی وەزیری جەنگی پێدراو و براكەیشی كە ناوی تەمازە بەرپرسیارێتی ئەوەی پێسپێردرا كە گەنجانی چیچانی و جۆرجی بھێنێتە ناو داعش.
چیچانی لە ناو داعش دا بەوە دەناسرا كە بە جۆرێك مەترسیدارە سڵ لە كوشتنی ھیچ نەیارێكی داعش ناكاتەوە ھەر بۆیە ئەمریكا و ھاوپەیمانانی بە وردی چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ چیچانی دەكرد.
تا لە ئەنجامدا كۆشكی سپی رایگەیاند، رەنگە چیچانی لە ھێرشێكی ھاوپەیماناندا كوژرابێت، بەڵام ھەر زوو روانگەی سووريا بۆ مافەكانی مرۆڤ كوژرانی عومەر چیچانی رەتكردەوە و راشیگەیاند كە چیچانی نەكوژراوە بەڵكو بە ھۆی پێكدادانەكانی ناوچەی حەسەكە برینداربووە و لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەیەكی شاری رەققە لە لایەن پزیشكێكی بیانییەوە چارەسەری بۆ دەكرێت.