مێركل: مانگانه 3 هه‌زار كۆچبه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق
"هه‌موو كۆچبه‌ران لێره نامێننه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، مانگانه نزیكه‌ی 3 هه‌زار كۆچبه‌ری عێراقی ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان و ئه‌و رێژه‌یه‌ش زیاتر ده‌بێ كاتێك شاره‌كان له بنده‌ستی داعش رزگارده‌كرێن.
ساڵی پار 1.1 ملیۆن كۆچبه‌ر گه‌یشتنه ئه‌ڵمانیا، زۆریش له كۆچبه‌ران له په‌ناگه‌كان ده‌ژین، به‌هۆی سستی رێوشوێنه‌كانی داواكاری په‌نابه‌رێتیش هه‌ست به نائومێدی و دڵته‌نگیی ده‌كه‌ن.
له گردبوونه‌وه‌یه‌ك له ویلایه‌تی بادن-فۆرتمبێرگ كه بڕیاره له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌و ویلایه‌ته و دوو ویلایه‌تی دیكه هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمایه‌تی به‌ڕێوه‌بچێ، ئه‌نجێلا مێركل گوتی: "بۆ نموونه ئێستا، هه‌موو مانگێك 3 هه‌زار كه‌س ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق، ئه‌و رێژه‌یه‌ش زیاتر ده‌بێ كاتێك شاره‌كان له بنده‌ستی داعش رزگارده‌كرێن".
مێركل كه رووبه‌ڕووی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس ده‌بێته‌وه له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له‌وه‌ته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانی په‌نابه‌رێتی له هاوینی رابردوودا، گوتیشی: "گرینگه جه‌خت له‌سه‌ر گرینگیی هێنانه‌دی سه‌قامگیری و كۆتایی هێنانی جه‌نگ له عێراق و سووریا بكرێته‌وه".
بزووتنه‌وه‌ی (جێگره‌وه له پێناو ئه‌ڵمانیا) دژایه‌تی كۆچ ده‌كا و پشتیوانی ده‌نگده‌ره ناڕازییه‌كانی دژی سیاسه‌تی مێركل بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران به ده‌ستهێناوه.
پێشبینیی ده‌كرێ له هه‌ڵبژاردنه ههرێماتییهكانی ئه‌ڵمانیادا، بزووتنه‌وه‌ی (جێگره‌وه له پێناو ئه‌ڵمانیا) نزیكه‌ی له 20% ده‌نگه‌كان به ده‌ستبێنێ.
چه‌ندین جار ئه‌نجێلا مێركل دووباره‌ی كردووه‌ته‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی دێنه وڵاته‌كه‌ی كه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئابوورییه له ئه‌وروپا له كه‌مبوونه‌وه‌دایه.
دوێنێش راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: "هه‌موو كۆچبه‌ران لێره(ئه‌ڵمانیا) نامێننه‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح