هاوپه‌یمانان ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ڕی مووسڵ‌یان ده‌ستپێكرد
"هاوپه‌یمانان مه‌شق و راهێنان به نزیكه‌ی 8 لیوای عێراقی ده‌كه‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ شه‌ڕی مووسڵ، هاوپه‌یمانان مه‌شق به نزیكه‌ی 8 لیوای عێراقی ده‌كه‌ن.
ستیڤن وارن به رادیۆی سه‌وای گوت: "هه‌ردوو فیرقه‌ی 15 و 16 سوپای عێراق ده‌ستیانكردووه به گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ سه‌ربازگه‌ی مه‌خموور".
وارن روونیشیكرده‌وه: "بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ مه‌شق و راهێنانه‌كان هاوپه‌یمانان كه‌لوپه‌ل و ئامێری سه‌ربازیش ده‌ده‌نه هێزه عێراقییه‌كان".
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشی: "بۆردومانه ئاسمانییه‌كان له مووسڵ و ده‌وروبه‌ری چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ، توانا سه‌ربازیی و لۆجیستییه‌كانی داعش لاوازبكرێن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌ستیپێكردووه به زمانی سه‌ربازیی پێی ده‌گوترێ پڕۆسه‌ی ئاماده‌كاری كه بۆردومانكردنی سه‌ركرده‌كانی داعش و زۆربه‌ی هێزه‌كانی له ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ و هه‌ندێك له‌و رێگایانه‌ی به‌ره‌و شاره‌كه ده‌چێ، له خۆ ده‌گرێ".
ستیڤن زیاتر گوتی: "هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌و ژێرخانانهش ده‌كه‌نه ئامانج كه داعش بۆ به‌دواداچوون و به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌كانی له شاری مووسڵ پشتیان پێده‌به‌ستێ".
له مانگی رابردووه‌وه سوپای عێراق ده‌ستیكردووه به گواستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له به‌غداوه بۆ سه‌ربازگه‌ی گره‌سوور له مه‌خموور.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش داعش بۆردومانی سه‌ربازگه‌ی گرهسووری سوپای عێراقی كرد له نزیك مه‌خموور و به‌هۆیه‌وه 4 سه‌رباز كورژان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه: alhurra ، و: م.ح