ھەدەپە: بڕیار لە بارەی ھەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارانمان دەدەین
K24 - ئەنقەرە:
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، لیژنەی باڵای پارتەكەیان تاوتوێی مژاری ھەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارانیان دەكات و بڕیاری پێویست دەدەن.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) ئه‌یهان بیلگه‌ن، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند: "بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م مژاره لیژنه‌ی باڵای پارته‌كه‌یان كۆده‌بێته‌وه و بڕیاری پێویسته له‌و باره‌یه‌وه ده‌درێت".
لە بارەی ھەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارانی ھەدەپە و رۆڵیان لە ناو پەرلەمانی توركیادا کەمال گۆکتاش، گوتی: "ھەبوونی ھەدەپە و چالاكی مانەوەیان لە ناو پەرلەماندا ئومێدی چارەسەری بۆ كێشەكان دەھێڵێتەوە، ئامانجی ئەوانەی داوا دەكەن ھەدەپە لە پەرلەمان دوور بخەنەوە شەڕەكە فراوانتر ببێت كێشەكان ئاڵۆزیانەی كە ھەن زیاتر دەكەن".
دوای ھەڵبژاردنی دووبارەی پەرلەمانی توركیا لە 1/11/2015، باكووری كوردستان ئاڵۆزی زیاتری بەخۆیەوە بینی، شەڕی نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا لە ناوچە سنوورییەكان چڕكرایەوە، ئەو ئالۆزییە گوازرایەوە ناو شارەكان و رۆژانە روبەڕووبوونەوە لە نێوان ھێزەكانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) و ھێزە ئەمنییەكان روودەدات.
حكوومەتی توركیا 5 پەرلەمانتاری لە نێوان پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) بە تۆمەتی پشتگیریكردن لە پەكەكە و تیرۆر تۆمەتبار دەكات و داوا دەكرێن پارێزبەندیان لەسەر ھەلبگیرێت بۆ ئەوەی لە لایەن پۆلیس دەستگیر بكرێن.
له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانیش پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د تورك و له‌یلا زانا و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه مافی پارێزبه‌ندیان لێ وه‌رگیرایه‌وه و ره‌وانه‌ی زیندانه‌كان كران.