كەركووك..پێشمەرگە شكستی بە ھێرشی داعش ھێنا
"ھێرشەكە لە رێگەی شەش خۆكوژەوە بوو"
K24 - كەركووك:
ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك، پێشمەرگە وەڵامیان دانەوە و شكستیان بە ھێرشی داعش ھێنا.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) كەمال كەركووكی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك راگەیاند: " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەش خۆكوژی داعش ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك، ھێزەكانی پێشمەرگە رووبەڕوویان بوونەوە و ھەر شەش خۆكوژەكەیان كوشت و شكستیان بە ھێرشی داعش ھێنا".
گوتیشی: "ئەگەر خۆكوژەكان گەیشتبانە سەنگەرەكانی پێشمەرگە، ئەوا زیانێكی زۆرمان پێدەگەیشت، بەڵام بەر لە گەیشتنیان بۆ سەنگەری پێشمەرگە كوژران و تەرمی خۆكوژەكانیش كەتونەتە دەست ھێزەكانی پێشمەرگە".
رونیشیكردەوە: "كە خۆكوژەكان لە حەویجەوە و بە ھاوكاری گونشینە عەرەبەكان ھێرشەكەیان ئەنجامداوە".