پێكهاته‌ی كۆتایی بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گێتافێ
بارسێلۆنا به‌بێ یاریزانێكی سه‌ره‌كی رووبه‌ڕووی گێتافێ ده‌بێته‌وه
.jpg)
لویس ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا پێكهاته‌ی كۆتایی تیپه‌كه‌ی له‌پێناو رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گێتافێ له گه‌ڕی بیست و نۆی لالیگا راگه‌یاند.
بۆ ئه‌م یارییه ئێنریكی بڕیاریداوه پشوو به سێرجیۆ بۆسكێتسی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی بدات، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ته‌واو ئاماده‌بوونی بۆ یارییه‌كانی داهاتوویان به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ له چامپیۆنزلیگ و ڤیاریال و ریال مه‌درید له لالیگادا.
لیستی یاریزانه‌كان پێكهاتووه له‌م یاریزانانه:
تێر شتیگن، براڤۆ، پیكێ، راكیتیچ، ئه‌لبا، ئالڤێس، ئاردا توران، ئینیێستا، سوارێز، مێسی، نێیمار، بارترا، مونیر، سێرجی رۆبێرتۆ، ئه‌لێكس، فێرمایلین، جێرێمی ماتیۆ، سامبه‌ر.
بارسێلۆنا به 72 خاڵ له خانه‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی لالیگا ده‌بینرێت، له‌دوای ئه‌ویش ئاتلێتیكۆ مه‌درید له پله‌ی دووه‌م خاوه‌نی 64 خاڵه.