سه‌در رێككارێكى نوێ دژى عه‌بادى ده‌گرێته به‌ر
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى مانگرتنى گشتيى له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى مانگرتنى گشتيى له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز ده‌كات.
موقته‌دا سه‌در، كه رێبه‌رايه‌تى ره‌وتى سه‌در ده‌كات داواى له شوێنكه‌وتووانى كرد، له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پايته‌خت مانبگرن، بۆ ئه‌وه‌ى فشارى زۆرتر بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تى عێراق له پێناو ده‌ستوبردكردن له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى وڵات‌دا.
له 12ى شوبات/ فێبرايه‌رى رابردوودا، سه‌در مۆڵه‌تى 45 رۆژى دايه كابينه‌ى حكومه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران و داوايكرد، له‌و ماوه‌يه‌دا حكومه‌ت پڕۆژه‌ى چاكسازى بگه‌يه‌نێته ئه‌نجامێك كه هاووڵاتييانى عێراق چاوه‌ڕێى ده‌كه‌ن.
سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شيكردووه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌يه‌وه نه‌يه‌ت، ناچار ده‌بێت له رێگه‌ى كوتله‌كه‌يه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كار بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حكومه‌تى عه‌بادى بكات.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ريكردووه، سه‌در ده‌ڵێت: "په‌يامى مێژوويى خۆم ئاراسته‌ى هه‌موو عێراقييه‌كى شه‌رافه‌تمه‌ند و ئه‌وانه‌ى خۆشه‌ويستيان بۆ عێراق و عێراقييه‌كان هه‌يه ده‌كه‌م، كه راپه‌ڕن بۆ ده‌ستپێكردنى قۆناغێكى نوێ بۆ ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕينى جه‌ماوه‌رى و ئاشتييانه. قۆناغى داهاتوو، چيديكه قۆناغى خۆپيشاندان نابێت، به‌ڵكو مانگرتنه له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز تا كۆتايى هاتنى ماوه‌ى 45 رۆژه‌كه".
حكومه‌تى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و باڵيۆزخانه و نێرده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان باره‌گاى سه‌ره‌كييان كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ى سه‌وزه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و: ئ.هـ