كۆرياى باكوور: به هێرشێكى كتوپڕ كۆرياى باشوور "رزگار" ده‌كه‌ين
كۆرياى باكوور، هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕێكى شه‌وكوتانه و كتوپڕ ده‌كات به ئامانجى "رزگاركردنى كۆرياى باشوور".
K24 – هه‌ولێر:
كۆرياى باكوور، هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕێكى شه‌وكوتانه و كتوپڕ ده‌كات به ئامانجى "رزگاركردنى كۆرياى باشوور".
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى كۆرياى باكوور به‌ياننامه‌يه‌كى فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تييدا هێزى سه‌ربازى كۆرياى باكوور هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى كتوپڕانه ده‌كات بۆ سه‌ر يه‌كه‌كانى سوپاى كۆرياى باشوور و ئه‌مريكا كه ئێستا له ناوچه‌كه‌دا مه‌شق و مانۆڕى هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى كۆرياى باكوور هۆشدارى له ئه‌نجامدانى شه‌ڕێكى شه‌وكوتانه و كتوپڕانه‌ى كردووه بۆ سه‌ر كۆرياى باشوور به ئامانجى "رزگاركردنى" يه‌كجاره‌كى ئه‌و وڵاته و لكاندنه‌وه‌ى به كۆرياى باكووره‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌يه‌دا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى كۆرياى باشوور داوايكردووه بيۆنگ يانگ چيديكه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ى له‌و جۆره نه‌كات و ئيستفزارى كۆرياى باشوور نه‌كات.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه كۆرياى باشوور و ئه‌مريكا ده‌ستيانكردووه به ئه‌نجامدانى مانۆرى سه‌ربازى هاوبه‌ش.
له به‌رامبه‌ردا كۆرياى باكوور ناو به‌ناو هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى شه‌ڕى ناووكى و هێرشى كتوپڕانه ده‌كات بۆ سه‌ر كۆرياى باشوور و هێزه‌كانى.
له مانگى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، كۆرياى باكوور، چواره‌م تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و:ئ.هـ