"ره‌وشی خراپی په‌نابه‌ران بووه‌ته عه‌یبه بۆ شارستانیه‌تی ئه‌وروپا"
یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشتی خۆی بۆ یۆنان راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، له باره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ران له سه‌ر سنووری نێوان وڵاته‌كه‌ی و مه‌كدۆنیا، ده‌ڵێت: "ره‌وشی خراپی په‌نابه‌ران بووه‌ته شهرمهیهك بۆ شارستانیه‌تی ئه‌وروپا".
ئهڵیكسیس تسیپراس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ره‌وشی په‌نابه‌رانی كامپی "ئیدۆمێنی" له‌سه‌ر سنووری نێوان وڵاته‌كه‌ی و مه‌كدۆنیا به شهرمهیهك بۆ سه‌ر شارستانییه‌تی ئه‌وروپا وه‌سفكرد.
لێدوانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ره‌نسادا هاتن له پاریس، كه تێیدا چه‌ند پێشنیازێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران خستبووه روو.
تسیپراس گوتیشی: "شه‌رمێكی گه‌وره كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی یۆنان، هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی پێویست ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان به زیاده‌وه ئه‌نجاممانداوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "په‌نجا هه‌زار شوێنی پهنادانمان بۆ پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران دروستكردووه و هه‌فتانه‌ی ده‌یان هه‌زاری دیكه دروست ده‌كرێن".
لێدوانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، له‌كاتێكدایه كه پێشتر ڤیكتۆریا نۆلاند، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان رایگه‌یاندبوو، پێویسته یۆنان هه‌وڵی دیكه‌ی زیاتر بدات بۆ پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وڵاته‌كه‌ی هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به یۆنان ده‌كات، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له بڕ و چۆنیه‌تی ئه‌و هاوكارییانه ئاشكرا نه‌كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشتی خۆی بۆ یۆنان ده‌ربڕی.