بارزانی و جبووری قۆناغی دوای داعش تاووتوێ ده‌كه‌ن

جبووری سه‌ردانه‌كانی بۆ توركیا و ئه‌مه‌ریكا روونكرده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق, سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە ئەنجامی سەردانەكانی بۆ هەریەك لە وڵاتانی ئەمەریكا و توركیا ئاگاداركردەوە.

لە کۆبوونەوەیەکی نێوان مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بیروڕا لەسەر دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوخۆی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق, سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە ئەنجامی سەردانەكانی بۆ هەریەک لە ئەمەریكا و توركیا ئاگاداركردەوە.

هەر لەوكۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ  لەسەر باردۆخی سەربازی  ناوچەكانی شەڕ و قۆناغی دوای لەناوچوونی داعش و قەیرانی دارایی و مەترسییەكانی سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرا.