مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى بۆ تاوتوێكردنى پرسه‌كانى نێوانيان كۆبوونه‌وه‌

به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسه‌كانى نێوانيان شاندنى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسه‌كانى نێوانيان شاندنى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر ئه‌نجامدرا و لە یەکێتی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، عومەر فەتاح و حاکم قادر ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەکتەبی سیاسی، لە پارتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی، رۆژ نوری شاوەیس و مەحمود محەممەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون.

دوای کۆبوونەوەکە هیچ بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی ئامادەنەبوون قسە بۆ رۆژنامەنووسان بکەن.

 پێنج شەممەی رابردوو  فازڵ میرانی، سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى بە کوردستان 24 رایگەیاندبوو، ئەوان خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ یەکێتی زۆرە و خاڵی جیاوازیشیان هەیە و هەوڵدەدەن خاڵە ھاوبەشەكان بکەنە بنچینەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.