پێشمەرگەكانی ھێزی رۆژ: بێ جیاوازی بەرگری لە كوردستان دەكەین

چوارساڵ لەمەوبەر وەك ھێزێكی كوردستانی دامەزرا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/cff5ea59-7dd1-4ab9-b706-1fc78646650e/LashkareRojava.ism/manifest

K24 - دھۆك:

چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوای كوردستان تێپدەپە‌ڕێت له‌ شاری دهۆك به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كه‌ یادی دامه‌زراندنی هێزه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و پیشمه‌رگه‌كانی رۆژئاواش ده‌ڵێن ئه‌وان ئاماده‌ن به‌رگری له‌ خاكی كوردستان بكه‌ن و جیاوازی له‌ نێوان هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان ناكەن‌.

فەرماندە و پێشمەرگەكانی ھێزی رۆژ دەڵێن لە ماوەی چوارساڵدا بە تایبەتی لە شەڕی دژی داعش لە ھەر شوێنێك پێویست بووبێت ئەركی خۆیان جێبەجێكردووە بەدەل بەندی، فەرماندەی هێزی١ لە لەشكری رۆژ بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "لە ھەر شوێنێك ئەركمان پێ سپێردرابێت جێبەجێمان كردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "ھێزی رۆژ لە شەڕی دژی داعش لە داستانەكانی رزگاركردنی شنگال، كەسك، زومار و چەندین داستانی دیكە بەشداریان كردووە و ھێزی ئێمە ھێزێكی كوردستانییە".

یەكێكی دیكە لە فەرماندەكان بە ناوی شەرڤان دێرکی، ئەفسەر لە هێزی رۆژ دەڵێ: "ھێزەكەمان ھێزێكی كوردییە و لە زۆربەی سەركەوتنەكانی ئەم دواییەی پێشمەرگە لە باشووری كوردستان بەشداریمان كردووە".

ھێزی رۆژ لە زیاتر لە شەش ھەزار پێشمەرگە پێكدێت و ژمارەیەكی زۆریان كچ و ژنن، ئەوان دەڵێن، پاراستنی خاكی كوردستان ئەركە و ئامادەن خوێنیان برێژن بۆ ئازادی وڵات، نەقیب گولستان حەمید، بەرپرسی پێشمەرگەكانی کچ لە ھێزی رۆژ لە لێداوانكێدا بۆ (كوردستان24) گوتی: "بوونی ژنان لە نێو ئەم ھێزەدا گرنگی ھێزەكەیە، ھەروەھا ئەوەش دەردەخات ئەو ژنانە ھەستی نەتەوەیان چەند بەھێزە و خاك و وڵاتی خۆیان خۆشدەوێت".

گوتیشی: "توانای ژنان زیاترە لە پیاوان، ژن وەك دایك پیاوی بەم جۆرە پەروەردە كردووە كە ئەمڕۆ بچێتە بەرەی شەڕ".

هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوای كوردستان ناسراوە بە ھێزی رۆژ لە 12/4/2012، بە بڕیاری مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دامەزرا، لە دەستپێكی دامەزراند و لە شەڕی دژی داعش رۆڵی كاریگەری ھەبووە و 33 پێشمەرگەی ئەو ھێزە گیانیان بە كوردستان بەخشیوە و 125ی دیكەشیان بریندار بوونە، ئێستاش پاراستنی چەندین سەنگەری گرنگ لە ئەستۆی ھێزی رۆژدانە.