سێرگی لاڤرۆڤ: ھۆشداری دەستێوەردانی سەربازی لە كاروباری لیبیا دەدات
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، بەرەزامەندی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرپەرشتی ئەنجومەنی ئاسایش لاریان نابێت لە ئەنجامدانی ھەڵمەتی سەربازی.
K24 - ھەولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ناكرێت ھیچ ھەڵمەتێكی سەربازی لە لیبیا بەبێ رەزامەندی ئەنجومەنی ئاسایشدا ئەنجامبدرێت.
سێرگی لاڤرۆڤ، دوای دانیشتن و كۆبوونەوە لەگەڵ شاندی حكوومەتی تونس، ئاماژەی بەوەدا رووسیا لە بیرۆكەی ناردنی ھێز و ئەنجامدانی ھەڵمەتێكی سەربازی لە لیبیا ئاگادارە.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، بەرەزامەندی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرپەرشتی ئەنجومەنی ئاسایش لاریان نابێت لە ئەنجامدانی ھەڵمەتی سەربازی.
لاڤرۆف جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە پێویستە ھەڵمەتەكە دیاریكراو بێت و لێكدانەوەی ھەڵەی بۆ نەكرێت بەلاڕێدا نەبڕێت.
حكوومەتی فەرەنسا ماوەیەك لەمەو بەر ، رایگەیاند: فەرەنسا پشتیوانی لە رێگەی چارەی سیاسی دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی لیبیا ،ئەو لێدوانانە دوای ئەوەوە دێن چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی لەبارەی ناردنی ھێزی سەربازی و بەریتانی و ئیتاڵی بۆ لیبیا بۆ ھاوکاریکردنی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە رووبەرووبونەوەی تیرۆردا بڵاوکراونەتەوە .
سەرچاوە: ئاژانسی ئینفەرفاكسی رووسیا ، داڕشتنەوە: ش ،م