هاوینی داهاتوو جۆن تێری ڕووده‌كاته ئه‌م یانه‌یه
وه‌ك یاریزان و به‌ڕێوه‌به‌ریش له یانه‌كه ده‌ستبه‌كار ده‌بێـت
K24 ـ له‌نده‌ن
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینی دادێ، جۆن تێری، به‌رگریكاری یانه‌ی چێڵسی ماڵئاوایی له یانه له‌نده‌نییه‌كه ده‌كات و به‌ره‌و خولی تۆپی پێی دانیمارك كۆچ ده‌كات.
بڕۆندبی یانه‌یه‌كه له خولی تۆپی پێی دانیمارك ئه‌م وه‌رزه له كۆی 21 یاریی 35 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت و به جیاوازی 10 خاڵ له یانه‌ی كۆبنهاگنی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.
له ئێستادا سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه (یان بیچ ئه‌نده‌رسۆن) په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستایه‌تی باشی له‌گه‌ڵ جۆن تێری هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه بۆ وه‌رزی داهاتوو درێسی یانه دانیماركییه‌كه بپۆشێت، هه‌ڵبه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی به (تێری) داوه كه بیكاته به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ش.
جۆن تێری ته‌مه‌ن 35 ساڵان له ساڵی 1999ـه‌وه له یانه‌ی چێڵسی یاریی ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی بلووز كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی كردۆته مه‌رجی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.