ئه‌م جۆره مۆبايله باشترينيانه لاى داعش
هۆكاره‌كه‌ى چوار خاڵه
K24- هه‌ولێر
توێژينه‌وه‌يه‌كى په‌يمانگاى "CAR" به‌ريتانى له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هێنانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژيادا به‌تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه ململانێ و شه‌ڕ و پێكدادانى تێدا به‌رده‌وامه، ده‌ريخستووه كه جۆرى مۆبايلى (NOKIA 105) باش‌ترين جۆرى مۆبايله له‌لايه‌ن رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش).
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، نزيكه‌ى 10 جۆرى مۆبايلى هاوشێوه‌ى NOKIA 105 له‌لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌مه‌به‌ستى پێكانى ئامانج و بۆمڕێژكردنى ئۆتۆمبێل و ئه‌و شوێنانه‌ى كه خۆى ده‌يه‌وێت به‌كاريان ده‌هێنێت.
هه‌ر له توێژينه‌وه‌كه‌دا هۆكارى به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره مۆبايله‌ى له‌لايه‌ن داعشه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه:-
1-له‌رووى نرخه‌وه هه‌رزانه.
2- په‌يوه‌ندى ئينته‌رنێتى نييه، بۆيه ناتوانرێ هيچ جۆره سانسۆرێكى بخرێته سه‌ر.
3-پاتريه‌كه‌ى ته‌مه‌نى درێژه و نزيكه‌ى 15 كاتژمێر شه‌حنى تێدا ده‌مێنێت.
4-به‌كارهێنانى ساده‌و ئاسانه، بۆيه خێرايه له ئه‌نجامدانى كرداره‌كان.