تەقینەوەیەک لە پایتەختی ئەڵمانیا روویدا
K24-هەولێر
تەقینەوەیەک بە رێگەی بۆمبێک کە لە نێو ئۆتۆمبێلێک دانرابوو، ئەمڕۆ سێشەممە، پایتەختی ئەڵمانیای کردە ئامانج و بەلانی کەم بووە هۆی کوژرانی پیاوێک.
گوتەبێژی پۆلیسی بەرلین، ستیڤن پیتەرسن رایگەیاند: "بەلانی کەم پیاوێک کوژرا بەهۆی تەقینەوەکەوە، کە بەیانی، سێشەممە، نزیکی کاتژمێر هەشت (بەکاتی بەرلین) و لە ناوچەی شارلۆتنبۆرگ لە رۆژئاوای بەرلین روویدا".
هاوکات جێگری گوتەبێژی پۆلیسی بەرلین، کارستەن مۆڵەر رایگەیاند: "ئێستا لێکۆڵینەوە لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسەی کە بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانی لەدەستداوە بەردەوامە".
هاوکات بەپێی پۆلیسی بەرلین جۆری ئۆتۆمبێلە تەقیوەکە ڤۆڵگسڤاگن پاساتە.
سەرچاوە: AP، ئا: ئا ، ف