وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران: مووشه‌كه‌كانمان بۆ به‌رگریكردن له خۆمانه
"ئێران مووشه‌كه‌كانى بۆ كارى دوژمنكارانه به‌كارناهێنێت"
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند مووشه‌كه بالیستییه‌كانى ئێران بۆ به‌رگریكردنه و ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى به‌مدواییانه‌ش ئه‌نجامدراون رێككه‌وتنى ئه‌تۆمیى پێشێل نه‌كردووه.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوستورالیا, محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له كانبێرا گوتى: "ئه‌و مووشه‌كانه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو تاقیكرانه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ كارى دوژمنكارانه بهكارناهێندرێن".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به رۆژنامه‌نووسانى گوت: "ئه‌و مووشه‌كانه ناچنه ناو چوارچێوه‌ى بڕیارى 2231 و ئه‌و مووشه‌كانه‌ش نا یاسایى نین".
زیاتر گوتى: "ئێران هیچ هۆكارێك له نێویشیاندا مووشه‌كه‌كانمان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێك به‌كارناهێنێت", ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌و مووشه‌كانه ته‌نها بۆ به‌رگریكردن له خۆمانه".
لاى خۆیه‌وه جوولى بیشوب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوستورالیا گوتى: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران, بابه‌تى تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كیى وروژاندووه".
جوولى بیشووب گوتى: "هه‌ڵوێستى ئوستورالیا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئاره‌زوو بكات لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات, ئه‌وكات ئه‌و كاره ده‌بێته پڕۆسه‌یه‌كى یاسایى گونجا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره بكات".

تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كیى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه, نیگه‌رانى نێوده‌وڵه‌تیى لێكهوتهوه, ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ش رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیى كۆبوویه‌وه.
ئه‌مریكا بهڵێنیدا له هه‌وڵه‌كانى له ناو ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش به‌رده‌وامبێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى تاقیكردنه‌وه مووشهكییهكانى ئێران رێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر.
سامانتا پاوه‌ر باڵوێزیى ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به رۆژنامه‌نووسانى گوت: "رووسیا ده‌یه‌وێت رێگایه‌ك بگرێته به‌ر به دواى ئه‌و هۆكارانه بگه‌ڕێت كه جووڵه نه‌كات".
سامانتا پاوه‌ر گوتى: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌و په‌نا و پێچییهى ئه‌مڕۆ گوێبیستى بووین, ئێمه له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش خۆمان به ده‌سته‌وه ناده‌ین".
قسه‌كانی باڵوێزیى ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یه‌ك بوون بۆ لێدوانه‌كانى ڤیتالى چۆركین باڵوێزیى رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه گوتبووى: "تاقیكردنه‌وه مووشهكییهكانى ئێران بڕیارى 2231 ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش پێشێل ناكات".
به گوێره‌ى بڕیارى 2231 ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش: "نابێت ئێران چالاكیی له بوارى مووشه‌كیى بالیستی ئه‌نجامبدات".
وڵاتانى رۆژئاوا باوه‌ڕیان وایه ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش: "به روونى چالاكیی مووشه‌كیى بالیستى له‌سه‌ر ئێران قه‌ده‌غه‌كردووه".
لاى خۆیانه‌وه دیبلۆماتكاران له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌ڵێن: "چین و ئه‌ندامانى دیكه له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران هاوڕان كه ئه‌و جۆره چالاكییانه قه‌ده‌غه نه‌كراون".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز, و: م.ح