مەکدۆنیا سەدان كۆچبه‌رى گەڕاندەوە یۆنان
دوێنێ سه‌دان كۆچبه‌ر په‌ڕینه‌وه ناو سنووره‌كانى مه‌قدۆنیا
K24-هەولێر
به‌رپرسێك له پۆلیسى مه‌قدۆنیا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ له سنوور په‌ڕیبوونه‌وه, وڵاته‌كه‌ى نزیكه‌ى 600 كۆچبه‌رى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه یۆنان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پۆلیسى مه‌قدۆنیا گوتى: "زۆربه‌ى كۆچبه‌ره‌كان به بارهه‌ڵگر دوێنێ دووشه‌ممه یان له كاتى شه‌ودا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه یۆنان".
به مه‌به‌ستى خۆلادانیان و بڕینى دیوارى سنوورى مه‌قدۆنیا, سه‌دان كۆچبه‌ر له كه‌مپێكى كاتیى یۆنان به پێ و به رێگایه‌كى قوڕ و لیته رۆویشتوون و له رووبارێك په‌ڕینه‌وه چوونه ناو مه‌قدۆنیا, به‌ڵام له‌وێ ده‌ستگیركران.
لاى خۆیه‌وه دیمیتریس فیستاس جێگرى وه‌زیرى به‌رگرى یۆنان گوتى: "ناتوانێ ره‌تیبكاته‌وه یان دووپاتیبكاتهوه ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى دوێنێ له كه‌مپى كاتیى وڵاته‌كه‌ى رۆویشتوون و چوونه ناو مه‌قدۆنیا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه یۆنان".
دیمیتریس فیستاس به ته‌له‌فزیۆنى یۆنانى گوت: "هه‌ر رێوشوێنێك بگیرێته‌به‌ر له میانه‌ى هۆكاره دیبلۆماتییه باوه‌كان ده‌بێت".
نزیكه‌ى 30 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌سه‌ر سنوورى نێوان یۆنان و مه‌قدۆنیا گیریان خواردووه و رێگه‌یان پێ‌نادرێت بپه‌ڕنه‌وه ناو مه‌قدۆنیا و له‌وێوه بچنه وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌وروپا.
هه‌فته‌ى رابردوو وركیا و یەكێتی ئەورووپا لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە یەكێتی ئەورووپا بڕی 3 ملیار یۆرۆ بداتە توركیا وەك خەرجی گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانەی كە لە دەریای ئیجەدا دەستگیركراون یان بەشێوەیەكی نایاسایی گەیشتوونەتە خاكی یەكێتی ئەورووپا.
یەكێكی دیكە لە خاڵەكانی ئەو رێككەوتنە ئەوەیە كە لەبەرامبەر ھەر كۆچبەرێكی نایاسایی كە دەگەڕێندرێتەوە توركیا یەكێتی ئەورووپا كۆچبەرێك بە شێوەیەكی یاسایی وەربگرێ ئەمەش بە مەرجێك ئەو كۆچبەرە سووری بێت.
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، ئەو كۆچبەرانەی كە لە دەریای ئیجە یان لە خاكی یەكێتی بئەورووپا دەستگیردەكرێن دووبارە دەگەڕێندرێنەوە بۆ توركیا و لە بەرامبەریشدا ھەمان ژمارە كۆچبەری یاسایی رەوانەی ئەورووپا دەكرێن بە مەرجێك ئەو كۆچبەرانە بە رێگەی نایاسایی ھەوڵی رۆیشتنیان نەدابێت، ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی ژمارەی كۆچبەران لە توركیا زیاد نەكات.
خەرجی گەڕانەوەی كۆچبەران لە ئەستۆی یەكێتی ئەورووپا دایە ھەروەھا خەرجی كۆچی پەنابەرانیش بۆ وڵاتی سێھەم بۆیە ھیچ خەرجییەك زیاد نابێ و ئەگەر ھەشبوو ئەوا بە رێككەوتن چارەسەر دەكرێت.
رێككەوتنی توركیا و یەكێتی ئەورووپا ھەر وا بە بێدەنگی لێكنەدرایەوە بەڵكوو بووە جێگەی رەخنەی توندی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ كە پێیان وابوو كە ئەو رێككەوتنە سەركەوتوو نابێت و دەشڵێن یەكێتی ئەورووپا دەیەوێت كێشەكانی بخاتە سەر توركیا.
دیدۆری دیبوركا، بەڕێوبەری بەرنامەی ڤیسیۆ، رايگه‌ياند، ئه‌وه نموونەیەكی ئاشكرایە كە یەكێتی ئەورووپا دەیەوێت چارەسەری كێشەكانی بخاتە ئەستۆی توركیا وەك دیارە یەكێتی ئەورووپا یارمەتی دارایی توركیا دەكات بەڵام ئەو رێككەوتنە سەر ناگرێ چونكە پەنابەران رێگایەك دەدۆزنەوە بۆ كۆچكردن.
لە بەرامبەر دا سەرۆك وەزیرانی توركیا دەڵێت: ئەوان دەیانەوێ یارمەتی ئەو كۆچبەرانە بدەن كە دەیانەوێ بەڕێگای یاسایی بچنە ئەورووپا.
داوودئۆغڵۆ گوتيشى: ئامانجی ئێمە نەھێشتی كۆچی نایاسایی و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیە دەمانەوێ یارمەتی ئەوانە بدەین كە دەیانەەوێ بەیاسایی بێنە ئەورووپا.
ساڵی رابردوو زیاتر لە 130 ھەزار پەنابەر لە رێگەی توركیاوە گەیشتوونەتە یۆنان و بەرپرسانی یەكێتی ئەورووپاش ھەمیشە توركیایان تۆمەتبار دەكرد بەوەی نایەوێ قەیرانی پەنابەران چارەسەر بكرێت.
رەنگە ئەم رێككەوتنەی دواییش بۆ پەنابەرە سووریەكان ھەواڵێكی ناخۆش نەبێت، بەڵام بۆ ئەو پەنابەرانەی كە عێراقی یان خەڵكی وڵاتانی دیكەن ھەواڵێكی كارەساتبارە چونكە چیدیكە ناتوانن لە سنوورەكانی توركیاوە دەربازی ئەورووپا ببن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز, و: م.ح