گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان: داعش گازی كلۆرین و خه‌رده‌لی هه‌یه
"جه‌نگیی گه‌وره له‌گه‌ڵ داعش له ناوچه‌ی فورات ده‌بێت"
K24 – هه‌ولێر:
ستیڤن وارن گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دووپاتیكرده‌وه داعش هه‌وڵده‌دات چه‌كی كیمیایی ده‌ستبكه‌وێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌و رێكخراوه خاوه‌نی گازی كلۆرین و خه‌رده‌له.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له باره‌گای باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوه‌ڕاستیی به‌غدا گرێیدا، ستیڤ وارن گوتی: "ئه‌و گازانه‌ی له بۆردومانكردنی شارۆچكه‌ی تازه‌خورماتووی باشووری كه‌ركووك به‌كارهاتوون پێكانه‌كانی له پێست به ئازاربوون و حاڵه‌تی مردنیش به‌هۆیه‌وه كه‌مبووه".
وارن ئاماژه‌ی گوتیشی: "فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان تواناكانی رێكخراوی داعشیان له دروستكردنی چه‌كی كیمیایی كه‌مكردووه‌ته‌وه".
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی گوت: "رێكخراوی داعش هه‌وڵده‌دات چه‌كی كیمیایی ده‌ستكه‌وێت، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌ین ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستكه‌وتبێت".
روونیشیكرده‌وه: "ئه‌و چه‌كانه‌ی داعش ده‌ستیكه‌وتوون بریتییه له كلۆرین كه مادده‌یه‌كی پیشه‌سازییه و ده‌توانرێت به ده‌ستبهێندرێت، هه‌روه‌ها خه‌رده‌لیشی هه‌یه كه هۆكارێكه له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی پێكانی به ئازار له پێست به‌ڵام ئه‌گه‌ری مردنی مرۆڤ له‌و گازه كه‌مه".
زياتر گوتی: "له ئه‌میری تایبه‌ت به چه‌كی كیمیایی له ناو داعش كه ناوی ئه‌بو داووده زانیاریی گرینگمان ده‌ستكه‌وت، هه‌فته‌ی رابردوو ناوبراومان راده‌ستی حكوومه‌تی كوردستان كرد و ئێستاش له‌لای عێراقییه‌كانه".
دووپاتیشیكرده‌وه: "له میانه‌ی لێدانی باره‌گاكانی دروستكردنی چه‌كه‌كان، توانای داعشمان له دروستكردنی چه‌كی كیمیایی كه‌مكردووه‌ته‌وه"، گوتیشی: "به‌رده‌وامده‌بین له لێدانی ئه‌و باره‌گایانه".
له درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ستیڤ وارن گوتی: "به‌مدواییانه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق پێشڕه‌وییان به‌ره‌و رووباری فورات كرد بۆ رزگاركردنی قه‌زای هیت له پارێزگای ئه‌نبار".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له سوپا و حه‌شدی سوننه به پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شدارییان له‌و پێشڕه‌وبیه‌دا كرد".
ستيڤ وارن زیاتر گوتی: "جه‌نگیی گه‌وره له‌گه‌ڵ داعش له ناوچه‌ی فورات له قه‌زای هیت ده‌بێت له رۆژئاوای رومادی".
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد: "حكوومه‌تی عێراق بڕیاری ئه‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت قه‌زای روتبه له رۆژئاوای ئه‌نبار رزگاربكات".
سه‌رچاوه: almadapress