ریزبەندی گەلانی دڵخۆش لە جیهان بڵاوکرایەوە
بزانە کام گەلان زۆر دڵخۆشن
K24-هەولێر
بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی چارەی پەرەپێدانی بەردەوام کە رێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و راپۆرتەکەی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئیتاڵیا بڵاوکردەوە، تێیدا ریزبەندی گەلانی جیهانی لە ساڵی 2016 لە رووی دڵخۆشییەوە خستووەتەڕوو.
تۆڕەکە دەڵێ بۆ ئامادەکردنی ئەم ریزبەندە کە 157 وڵاتی لەخۆگرتووە و پشتی بە 38 پێوەر بەستووە وەک سیستمی سیاسیی و ئاستی گەندەڵیی لە نێو کۆمەڵگەدا و دۆخی فێرکردن و سیستمی تەندروستیی و دەرئەنجامەکانی جیاوازیی لە دابەشبوونی خۆشگوزەرانیی و سامان و ریزبەندەکە دۆخی ئەو وڵاتانەی لە بەرچاو گرتووە لە نێوان ساڵانی 2013 و 2015.
ریزبەندی دیارترین وڵاتانی جیهان لە رووی دڵخۆشیی گەلانیانەوە بەم شێوەیەیە:
یەکەم: دەنیمارک
دووەم: سویسرا
سێیەم: ئایسلەندا
چوارەم: نەرویج
پێنجەم: فنیلەندا
شەشەم: کەنەدا
حەوتەم: هۆڵەندا
هەشتەم: نیوزلەندا
نۆیەم: ئوسترالیا
دەیەم: سوید
یازدەیەم: ئیسرائیل
دوازدەیەم: نەمسا
سێزدەیەم: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شازدەیەم: ئەڵمانیا
(28) میرنشینی ئیماراتی عەرەبیی
(32) فەرەنسا
(34) سعوودییە
(36) قەتەر
(53) ژاپۆن
(78) تورکیا
(105) ئێران
(112) عێراق
(156) سووریا
ئا: ئا ، ف