عێراقييه‌كانى ناو داعش واز ده‌هێنن
فه‌رمانده‌يه‌كى سه‌ربازى عێراق رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له چه‌كدار و به‌رپرسانى داعش به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى عێراقن، له ريزى داعش پاشه‌كشێيان كردووه و پشتيانكردووه‌ته‌وه داعش.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يه‌كى سه‌ربازى عێراق رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له چه‌كدار و به‌رپرسانى داعش به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى عێراقن، له ريزى داعش پاشه‌كشێيان كردووه و پشتيانكردووه‌ته‌وه داعش.
هه‌زاران سه‌ربازى عێراقى ره‌وانه‌ى سنوورى مه‌خموور كراون، كه ته‌نيا 60 كيلۆمه‌تر له باشوورى كه‌ركووكه‌وه دووره و ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵمه‌تى رزگاركردنى مووسڵ بكه‌ن.
ليوا ركن نه‌جم ئه‌لجبوورى، فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى نه‌ينه‌وا و به‌رپرسى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازييه‌ى چاوه‌ڕوانده‌كرێت سوپاى عێراق بۆ رزگاركردنى مووسڵ ئه‌نجاميبدات رايگه‌ياند، ناكۆكى نێوان ئه‌و لايه‌نانه‌ى ده‌يانه‌وێت به‌شدارى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ بكه‌ن، به زيان بۆ سه‌ر خودى پرۆسه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
گوتيشى: ژماره‌يه‌ك له به‌رپرس و چه‌كدارانى داعش له‌وانه‌ى خه‌ڵكى عێراقدن پشتيان له رێكخراوه‌كه كردووه و لێيان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و پرۆسه‌يه له چه‌ند قۆناغێك پێكدێت و ئێستا هێزه‌كانيى سوپا چاوه‌ڕێى فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به ئه‌نجامدانى قۆناغى يه‌كه‌مى پرۆسه‌كه بكرێت.
به گوێره‌ى زانيارى فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كان، جموجۆڵى سوپاى عێراق له خۆرئاواى مه‌خموور ده‌ستيپێكردووه، به تايبه‌تى له ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى گه‌ياره‌ى سه‌ر رووبار‌ى ديجله كه شاڕێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان مووسڵ و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشه له باشوور و خۆرهه‌ڵاتى ناوچه‌كه.