بارزانی 20 دۆسیهی گهندهڵی دهداته دهستهی دهستپاكی
بارزانی: چاوپۆشی له كهس ناكرێت
K24 - ههولێر:
مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە میانەی پرۆژە چاكسازییەكەی لە نێو حكوومەت، بڕیاریداوە 20 كەیسی گەندەڵی رادەستی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان بكات.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكیش داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگا ئەمنییەكان دەكات، لە پێدانی زانیاری ورد لەبارەی سامانی بەرپرسەكان ھاوكاریان بن، بۆ ئەوەی لە كاتی بەدواداچوونەكانیان سوودی لێوەربگرن، ئەمە لە كاتیكدایە كە بارزانی رایگەیاندووە ھیچ كۆسپێك نابێتە رێگر لەبەردەم چاكسازییەكان.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای راگەیاندنی دوو پرۆژە چاکسازییەکەی بۆ حکوومەت و حزبەکەی، دوو جار قسەی لەسەر پرۆژە چاکسازییەکانی کردوە لە وتاری کۆتای خولی 19 کادیرانی پارتی ئاشکرای کرد 20 کەیسی گەندەڵی رادەستی دەستەی دەست پاکی دەکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و بە دواداچوون لەسەریان، بارزانی هۆشداریش دەدات ئەگەر چاکسازی نەکەین لە ناو دەچین.
لە میانەى کردنەوەی زانکۆی ئەمەریکی کوردستانیش لە شاری دهۆك لە بارەی پرۆژە چاکسازییەکەوە، بارزانی رایگەیاند، هیچ کۆسپێک نابێته رێگر لهبهردهم ئهو چاکسازییانهى بڕیارمان لهسهرداوون و کاریان لهسهر دهکهین.
دەستەی دەست پاکی هەرێمی کوردستانیش چاوەری گەیاندنی ئەو 20 کەیسەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ بە دواداچوون لەسەریان و پشتگیری بارازنیش بۆ پرۆژەی چاکسازی بە هۆکارێک دەزانن بۆ ئەنجامی چاکسازی لە باشووری کوردستان.
سەرۆکی دەستەی دەست پاکی هەرێمی کوردستانیش داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات هاوکاری دەستەکەیان بکەن بۆ پێدانی زانیاری ورد بۆ ئەوەی لە کاتی بە دواداچووندا زانیاری وردیان لەسەر سامانی بەرپرسان هەبێت.
لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و پرسی چاکسازی لە باشووری کوردستان گیراوەتە بەر بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات.