فەرەنسا: ھێرشێكی چەكداریی پوچەڵكراییەوە

ئەو كەسانە دەمانچە و كلاشینكۆفیان پێبووە، ویستوویانە لە ناوچەی سێن سان دنی لە پاریس كردەوەی چەكداری ئەنجامبدەن.

K24 – ھەولێر:

پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، ھێرشێكی چەكداریان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا پوچەڵكردووەتەوە.

پۆلیسی فەرەنسا راشیگەیاند: چوار كەسیان دەستگیركردووە، كە چەك و تەقەمەنیان پێبووە، یەكێكیان ژن بووە لەو چوار گومانلێكراوە.

ھەروەھا پۆلیسی فەرەنسا دەڵێت: ئەو كەسانە دەمانچە و كلاشینكۆفیان پێبووە، ویستوویانە لە ناوچەی سێن سان دنی لە پاریس كردەوەی چەكداری ئەنجامبدەن.

ھاوكات بێرنارد كازانۆڤ، وەزیری نێوخۆی فەرەنسا رایگەیاند: لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تا ئێستا 74 كەسیان دەستگیركردووە، بەتۆمەتی داڕشتنی ھێرشی چەكداریی لە فەرەنسا.

لە 13 تشرینی دوووەمی 2016 چەند ھێرشێكی چەكداریی و تەقینەوە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا روویدا لە ئاكامدا زیاتر لە 100 كەس كوژران و 350 كەس برینداربوون، دوای ھێرشەكان داعش كردەوەكانی خستە ئەستۆی خۆی.

لە دوای ھێرشەكان حكوومەتی فەرەنسا باری نائاسایی راگەیاند، ھەڵمەتی پشكنینی لە سەرتاسەری وڵات دەستپێكرد، چەندین ناوەندی ئاینی و مزگەوتیان داخست، دەستیان بەسەر چەك و تەقەمەنییەكی زۆرداگرت چەندین گومانلێكراویان دەستگیركردن.

لە دەستووری وڵاتەكەیان بڕیاری لێسەندنەوەی ناسنامە لە توندڕەوان چەسپاند، سنوورەكانی وڵاتەكەیان توندكرد.

 وەرگێڕان: ش ، م

Fly Erbil Advertisment