له سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیكه‌ی 150 هه‌زار په‌ناخواز خۆیان گه‌یاندووەته یۆنان
له توركیاوه به‌ڕێگه‌ی وشكانی و ئاویی خۆیان گه‌یاندووه‌ته یۆنان
K24 – ھەولێر:
كۆمسیۆنی تایبه‌ت به كاروباری په‌نابه‌ران له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا چوارده‌ی ئه‌م مانگە نزیكەی 150 ھەزار پەناخواز خۆیاند گەیاندووەتە یۆنان.
كۆمسیۆنی كاروباری پەنابەران رایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 14 ئەم مانگە نزیكه‌ی 143 هه‌زار و 500 په‌ناخواز له توركیاوه به‌ڕێگه‌ی وشكانی و ئاویی خۆیان گه‌یاندووه‌ته یۆنان، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی سووریا، عێراق و ئه‌فغانستانن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنه‌كه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 تا ئێستا ملیۆنێك و 299 په‌ناخواز له رێگه‌ی وشكانی و ده‌ریایی خۆیان گه‌یاندووه‌ته یۆنان و له وێشه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپایی رۆیشتوون.
پێشتر كۆمسیۆنی په‌نابه‌ران و رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویانكردبووه‌وه، كه ته‌نیا له ساڵی رابردوودا زیاتر له ملیۆنێك په‌ناخواز به‌ڕیگه‌ی په‌ڕینه‌وه له ده‌ریایی سپی ناوه‌ڕاست له لیبیاوه بۆ ئیتاڵیا خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌وروپا.
شەڕ و نائارامییەكانی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بووەتە ھۆكاری ئەوەی بە سەدان ھەزار كەس وڵاتەكانیان جێبێڵن و روو لە وڵاتانی رۆژئاوا بكەن .