وەزارەتی خوێندنی باڵا دەیان بەڕێوەبەرایەتی سەر بە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە
هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان
K24-هەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند کە بڕیاریدا نزیکەی 170 بەڕێوەبەرایەتی سەر بە وەزارەتەکە هەڵبووەشێنێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "بڕياری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌يان هۆبه و يه‌كه‌ی كارگێڕیی له سه‌رجه‌م زانكۆ و دامه‌زراوه‌كان په‌سندكرد، به‌وه‌ش له كۆی 487 به‌رێوه‌به‌رايه‌تی 173 بهڕيوهبهرايهتی كه‌مكرايه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و بهڕێوهبهرايهتيانه تێكه‌ڵ كران كه كاره‌كانيان لهيهكترييهوه نزيكه".
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەش دەکات کە: "به‌وه‌ش 314 به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستیی بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و هاوڵاتيان مايهوه".
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئاشکراشی دەکات کە: "به‌م بڕيارە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی مانگانه ده‌يان ملیۆن دينار بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له هه‌مان كاتدا بڕياره‌كه خزمه‌تی زياتر پێشكه‌ش بهمامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و هاوڵاتيانيش ده‌گەیەنێ به‌تايبه‌ت له رووی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتين".
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و تێچووی شەڕی داعش رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە.
ئا: ئا ، ف