وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی ئێزیدیی راگه‌یاند

" ئاگاداری ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی نین"

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاندووه‌ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی ئێزیدیی دیلی لای داعشی ئازادكردووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق گوتوویه‌تی: "له‌ پڕۆسه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی ئێزیدیی دیلی لای داعشی ئازادكردووه‌" بێئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئافره‌ته‌ ئازادكراوه‌كان و ئه‌و شوێنه‌ی لێی ئازادكراون ئاشكرابكات.

لای خۆیه‌وه‌ حوسێن كورۆ قائیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كاروباری رفێنراوه‌كان تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوت: "ئاگاداری ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق نین".

حوسێن كورۆ قائیدی گوتی: "به‌ڵام پێش نزیكه‌ی 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌كه‌یان 4 ئافره‌تی ئێزیدییان له‌ رومادی له‌ ژێر ده‌ستی داعش ئازادكردووه‌".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئێستا ئه‌و 4 ئافره‌ته‌ له‌به‌غدان و هه‌واڵگریی عێراقی لێكۆڵێنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و هێشتا نه‌گه‌ڕانه‌وته‌وه‌ لای ئه‌وان".