سالم موسڵت: بڕیاردانی فیدڕاڵییه‌ت له ده‌ستی گه‌لی سووریادایه
"ته‌نیا گه‌لی سووریا بڕیار له‌سه‌ر فیدڕالییه‌ت ده‌دات"
K24 – جنێڤ:
سالم موسڵت گوته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای دانووستانه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: فیدڕاڵییه‌ت له سووریا كارێكی ناوخۆییه.
سالم موسڵت له جنێڤ گوتی: "ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر راگواستنی سیاسیی بكه‌ین، لێره‌ین له‌سه‌ر ئاستیی نێونه‌ته‌وه‌یی گفتوگۆ له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا بكه‌ین و گه‌لی سووریا به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن".
سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی فیدڕاڵی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان سالم موسڵت جه‌ختی كرده‌وه ئه‌و مژاره په‌یوه‌سته به گه‌ل و داهاتووی سووریا و ته‌نیا گه‌لی سووریا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر مژارێكی له‌م شێوه‌یه بدات.