چاوپێكه‌وتنی كوردستان24 له‌گه‌ڵ داعشه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له‌ ميديا بیانییه‌كان

ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش هاووڵاتیی ئه‌مریكیی و به‌ره‌گه‌ز فه‌ڵه‌ستینییه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4f39950e-2dec-4c07-8dee-3592c0adae8c/Khweis%20emerican2.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

محه‌ممه‌‌د جه‌مالی، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینییه‌‌، له‌ ڕێگه‌ی كچێكی هاوڕێییه‌وه‌ به‌ره‌و خه‌لافه‌تی داعش كۆچ ده‌كات، ئه‌و چیرۆكی كۆچكردن و چۆنيیه‌تی گه‌یشتن به‌ناو جه‌رگه‌ی داعش بۆ كوردستان24 ده‌گێرێته‌وه‌.

محەممەد جەمال خوێس هاووڵاتییەکی ئەمریکی، رۆژی 14ی ئەم مانگە لە میحوەری باشووری رۆژئاوای شنگال، لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستگیرکرا.

كه‌ناڵی كوردستان24 وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ناڵی كوردی له‌ باشووری كوردستان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره‌ داعشه‌ ئه‌نجامدا كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مريكییه‌ و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ شه‌نگال خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌‌ كرد.

ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكانی جیهان له‌وانه‌ش رۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆستی ئه‌مریكیی كوردستان24 وه‌ك سه‌رچاوه‌ له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ داعشه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ به‌كارهێناوه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ئاشكرای ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی كه‌یسی محه‌ممه‌د و چیرۆكه‌كه‌ی گفتوگۆ ده‌كه‌ین، به‌گوێره‌ی یاسا ناوخۆو نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

په‌یامنێری كوردستان24 سه‌ردانی ماڵی محه‌ممه‌د له‌ ئه‌مریكا ده‌كات، خێزانه‌كه‌ی ڕازی نابن بۆ راگه‌یاندن قسه‌ بكه‌ن.