له مه‌خموور راوێژكارێكى سه‌ربازى ئه‌مريكا گيانى له‌ده‌ستدا
راوێژكارێكى سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكا كوژرا و سێ راوێژكارى ديكه بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
له سنوورى مه‌خموور له ئه‌نجامى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى رۆكێتێك له نزيك سه‌ربازگه‌يه‌كى سوپاى عێراقدا، راوێژكارێكى سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكا گيانى له‌ده‌ستدا و سێ راوێژكارى ديكه بريندار بوون.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سوپاى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياندووه، سه‌ربازێكى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، به هۆى بۆردومانى داعشه‌وه له نزيك شارۆچكه‌ى مه‌خموور كوژراوه.