لە باكووری كوردستان مانگانە بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار مۆبیلیان ھەناردەی عێراق دەكرێت

"بەرھەمی گروپەكەمان زۆری بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاستە، ھەربۆیە ھەناردەكانمان بۆ خۆرھەڵاتی"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/33482392-d33b-4a00-b53e-9482ab1dc508/Ruha%20Mubylya%20Henarde%20Deka.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

لە شاری روھای باكووری كوردستان مانگانە بەبڕی 10ملیۆن دۆلار مۆبیلیات ھەناردەی عێراق دەكەن.

ھەرچەندە شاری روھای باكووری كوردستان لەروی ھەژاری دارستانەوە لە ریزی ھەرە سەرەوەی توركیادایە، كەچی مانگانە بەبڕێكی زۆر مۆبیلیات ھەناردەی عێراق دەكەن، بەڵام قەیرانی ئابووریی كاریكردووەتە سەر ئەوانیش.

محمەد یەتكین، بەڕێوەبەری بەشی ھەناردەی كۆمپانیای مۆبیلیات دەڵێت: " بەرھەمی گروپەكەمان زۆری بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاستە، ھەربۆیە ھەناردەكانمان بۆ خۆرھەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵام ئێمە نامانەوێ بەخۆرھەڵاتی ناوەڕاستەوە سنورداربین، دەمانەوێ بازاڕەكانمان مەزنتر بكەین، بۆ ئەوەش پێویستە كارگە و فەزای بەرھەمھێنانمان مەزنتر بكەین".

ئەیوب سەبری ئەرتەكین، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی روھا گوتی: "لەعێراق كۆمپانیا ھەن بەرھەمەكانمان دەبەن و بازرگانی پێوە دەكەن، ساڵی رابردوو زۆرترین ھەناردەی توركیا مۆبیلیا بوو، چونكە ئێمە داواكاری ئەوانمان باش خوێندبووەوە، ئامانجامان زیاترە، بەڵام لەبازاڕەكاندا كێشە ھەیە، لەعێراق كێشەی پارە ھەیە".

روھا خاوەنی نۆسەد و چل ھەزار ھێكتار زەویە و لەو ڕێژەیە تەنھا چوار ھەزاری دارستانە و چۆنیێتی ئەوەش زۆر خراپە.

بەگوێرەی ئەو یەكەیە روھا لەسەرتاسەری توركیادا  كەمترین رووبەری سەوزای ھەیە لە نەبوونی دارستان، كەچی لەبەدەست خستنی پارە لەڕێگەی بەرھەمی دارستانەوە لەپێشترینە.