له‌به‌ر نه‌ورۆز 19 ئه‌ندامى هه‌ده‌په خرانه ژێر چاودێرییه‌وه
500 پۆلیس ئۆپهراسیۆنهكى فراوانیان ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
له‌به‌ر مه‌ترسیى یادكردنه‌وه‌ى نه‌ورۆز نه‌ورۆز له شارى ئیزمیر له توركیا (باكوورى كوردستان) ئۆپه‌راسیۆنه‌ك ئه‌نجامدرا و 19 ئه‌ندامى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) خرانه ژێر چاودێرییه‌وه.
به به‌شدارى 500 پۆلیسى توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌ك له شارى ئیزمیر ئه‌نجامدرا، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 19 ئه‌ندامى هه‌ده‌په خرانه ژێر چاودێرییه‌وه.
هه‌ریه‌كه له هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په له شاخا بوجا و كۆناكێ له نێو ئه‌و 19 كه‌سانه‌دان كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
پارێزگاى ئیزمیر یادكردنه‌وه‌ى نه‌ورۆزى قه‌ده‌غه‌كردبوو.