به ڤیدیۆ.. ههڵبژاردهی كچانی عێراق، له ههولێرهوه خۆیان ئاماده دهكهن
20 كچه یاریزانی كورد بانگهێشت كراوه
K24 ـ ههولێر
بە بەشداریی 50 یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی كچانی عێراق، لە ھەولێری پایتەخت كەمپێكی مەشق راھێنانیان دەستپێكرد. مەبەست لە كردنەوەی ئەم كەمپە مەشقەش دەستنیشانكردنی یاریزانە بۆ پێكھاتەی ھەڵبژاردەكە.
مەبەست لە دیاری كردنی پێكھاتەكەش خۆمادەكردنە بۆ پاڵەوانیەتیی رۆژئاوایی ئاسیا كە بریارە لە مانگی 9ـی ئەمساڵ لە ئوردن بەرێوە بچێت، ستافی راھێنەری ھەڵبژاردەكەش دەڵێن دەرگای ھەڵبژاردەكە بۆ ھەموو یاریزانێك كراوەتەوە ئەگەر بێت بەشداریی لە تاقی كردنەوەی یاریزانان بكات.
لە نێو ئەم 50 یاریزانە نزیكەی20 یاریزانی كوردی یانەكانی كورددستان دەبیندڕێت، بەڵام دیارنیە كە دەتوانن شوێنی خۆیان لە پێكھاتەكە بكەنەوە یان نا سەرپەرشتیاری ھە ڵبژاردەی كچانی تۆپی پێی عێراقیش كه كورده دەڵێت: ئەگەر بزانین زۆڵم لە یاریزانی كورد دەكرێت ئەو یاریزانەكانمان لە ڕیزی ھەڵبژاردەكە دەكشێنینەوە.
ھەڵبژاردەی كچانی تۆپی پێی عێراق بۆ ماوەی10 رۆژ لە كەمپە مەشقیەكە بەردەوام دەبن، دواتر چەند یارییەكی دۆستانە ئەنجام دەدەن، لە ناوەراستی ئەم ساڵیش بۆ ئەنجامدانی یارییەكەی دۆستانە بانگێشتی وڵاتی ئە رمینا كراون.