زاڵمای خه‌لیل زاد سوپاسی قوربانیدانه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات
خه‌لیل زاد پیرۆزبایی نه‌ورۆزی له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان كرد
K24 – واشینتۆن:
زاڵمای خه‌لیل زاد باڵوێزیی پێشووتری ئه‌مریكا له عێراق پیرۆزبایی نه‌ورۆز له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
له لێداوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 له واشینتۆن زاڵمای خه‌لیل زاد گوتی: "دەمەوێت پیرۆزبایی لەسەرجەم خەڵکی کوردستان بکەم بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە و ھیوادارم ھەموویان کاتێکی خۆشبەرنەسەر لەم جەژنەدا".
زاڵمای خه‌لیل زاد گوتیشی: "ھیوادارم ساڵی نوێ، ساڵێکی خۆشتر و باشتر بێت بۆ کوردستان، باشتر لەساڵی رابردوو لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووری".
باڵوێزیی پێشووتری ئه‌مریكا له عێراق ئه‌وه‌شی گوت: "دەمەوێت باسیش لەو قوربانیانە بکەم کە پێشمەرگە دەیدات لەرووبەڕووبوونەوەیان دژی داعش و سوپاسیان دەکەم لەو رۆڵە گەورەیەی لەو شەڕەدا ھەیانبووە و ئەوانە تەنیا بەرگری لە کوردستان ناکەن، بەڵکو بەرگری لە تەواوى جیھان دەکەن".