چادرێكى په‌كه‌كه له به‌لجيكا توركيا هه‌راسان ده‌كات
باڵیۆزی بەلجیکا له ئه‌نقه‌ره، له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بانگكرا و له باره‌ى رێگه‌دان به چالاكييه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستان نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى پێدرا.
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی بەلجیکا له ئه‌نقه‌ره، له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بانگكرا و له باره‌ى رێگه‌دان به چالاكييه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستان نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى پێدرا.
بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی حکومەتی بەلجیکی کە رێگەی بە لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) داوە، چادرێک لە بروکسلی پایتەخت دابنێن و چالاكى ئه‌نجامبده‌ن، ئەنقەرە داوای لە دەسەڵاتدارانی بەلجیکی کردووە کە بەزووترین کات ئەو چادرە لابەرن و رێگە لە چالاکییەکانی پەکەکە لەو ولاتەکەیان بگرن.
رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگھێشتی باڵیۆزی بەلجیکا لە ئەنقەرە مارک ترێنتسۆی بۆ وەزارەت کرد و رایگەیاند، پێویستە بەلجیکا بەزووترین کات ئەو چادرەی لایەنگرانی پەکەکە لە برۆکسل لابەرن کە تایبەتە چالاکییەکانی لایەنگرانی پەکەکە لە بەلجیکا.
ھەروەھا ھەمان رۆژ، مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا بەلجیکیەکەی دیدیار رایندەرس ئەنجامدا و داوای لێکرد کە ئەنقەرە بە ھەستیارییەوە دەڕوانێتە ئەو ھەڵسوکەوتەی بەلجیکا.
