ئه‌ردۆغان: به هه‌موو شێوه‌يه‌ك شه‌ڕى په‌كه‌كه ده‌كه‌ين
كورد له باكوورى كوردستان به‌رده‌وامه له گێڕانى كه‌رنه‌ڤاڵى تايبه‌ت به نه‌ورۆز و سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانيش له وتارێكدا هه‌ڕه‌شه‌ى له پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) كرد.
K24 – هه‌ولێر:
كورد له باكوورى كوردستان به‌رده‌وامه له گێڕانى كه‌رنه‌ڤاڵى تايبه‌ت به نه‌ورۆز و سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانيش له وتارێكدا هه‌ڕه‌شه‌ى له پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) كرد.
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا له شاره گه‌وره‌كانى باكوورى كوردستان مه‌راسيمى تايبه‌ت به داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوون، سه‌رۆك كۆمارى توركيا وتارێكى به بۆنه‌ى رۆژى چنارى توركيا و دارستان و ئاو و كه‌شناسى پێشكه‌شكرد و تێيدا رووى په‌يامى ئاراسته‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان كرد.
له توركيادا به فه‌رمى يادكردنه‌وه‌ى نه‌ورۆز قه‌ده‌غه‌كراوه و توركيا ئه‌و رۆژه‌ى وه‌ك رۆژى چنار و داروبار و دارستان ناساندووه.
ئه‌ردۆغان گوتى: ئێمه به توندى و به هه‌رچى شتێك كه له ده‌ستمان بێت به‌ره‌نگارى ئه‌و لايه‌نه كوردييانه ده‌بينه‌وه كه ده‌يانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان بخه‌نه گێژاوى خوێن و شه‌ڕه‌وه.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌شى له وڵاتانى ئه‌وروپا گرت و ئه‌وانه‌ى به سازشكار له هه‌مبه‌ر پرسى كورد و پارتى كرێكارانى كوردستان له توركيا وه‌سفكرد.
گوتيشى: ئه‌وه چ ره‌وايه‌تييه‌كه پارتێكى تيرۆريست، (به گوته‌ى خۆى)، چادر له برۆكسلى پايته‌ختى به‌لژيكا هه‌ڵبدات و بانگه‌شه بۆ خۆى بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: "زۆر باش ده‌زانین رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان بخه‌نه نێو رۆژه‌ڤی خوێناویی خۆیانه‌وه و گه‌له‌كه‌مان په‌لكێشی تۆقاندن بكه‌ن، ئه‌م كرده تیرۆریستییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌به‌رئه‌وه له‌لایه‌ك ئازار ده‌چێژین و به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بینه‌وه، له‌لایه‌كیش ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانمان نابین و هه‌رگیز پاشه‌كشه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانمان ناكه‌ین".
ئه‌ردۆغان هەروەها گوتی: "وڵاته‌كه‌مان به سه‌رباز و پۆلیس و گوندپارێز و هه‌واڵگرییه‌وه و به‌هه‌موو توانایانه‌وه دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و هێزه‌كانی پشتیانه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن. باوه‌ڕم وایه ئێمه‌ش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به به‌كارهێنانی شێوازی نوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی شێوازی نوێی تیرۆر، ده‌گه‌ینه ئه‌نجام به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان، ئێوه یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیانتان به‌هێز بكه‌ن و بیپارێزن. گه‌وره‌ترین ئامانجی تیرۆر ئه‌وه‌یه".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان گوتی: "داکۆکیکردنی ئێمە له دیموكراسی، ئازادییه‌كان و مافی مرۆڤ بەهۆی داوای رۆژئاواوە نییە، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یە كه گه‌له‌كه‌مان شایانیه‌تی".
سه‌رۆك كۆمارى توركيا له كۆتايى وتاره‌كه‌يدا به توڕه‌بوونه‌وه گوتى: "بێگومان به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ڵوێستی به‌هێزمان له‌باره‌ی دیموكراسی، ئازادی و مافی مرۆڤه‌وه، سه‌رباری تیرۆر و گێره‌شێوێنییه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. با هه‌مووان دڵنیا بن له‌وه‌ی ئێمه دژی تیرۆرین نه‌ك دیموكراسی، دژی تیرۆریستین نه‌ك ئازادی، دژی كرده تیرۆریستییه‌كانین نه‌ك مافی مرۆڤ. له به‌رانبه‌ردا باش ده‌زانین رۆژئاوا، وه‌ك چۆن هه‌ڵوێستیاندا له‌باره‌ی په‌نابه‌ران و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، له‌م بابه‌ته‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".