توركيا: له هه‌ندێك ناوچه رێگه‌مان به يادكردنه‌وه‌ى نه‌ورۆز نه‌داوه
له 18 پارێزگاى باكوورى كوردستان و توركيا داواكارى بۆ يادكردنه‌وه و گێڕانى كه‌رنه‌ڤاڵى نه‌ورۆز پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتداران كراوه، به‌ڵام وه‌زيرى ناوخۆى توركيا رايگه‌ياند، له هه‌ندێك ناوچه رێگريمان له يادكردنه‌وه‌ى نه‌ورۆز كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
له 18 پارێزگاى باكوورى كوردستان و توركيا داواكارى بۆ يادكردنه‌وه و گێڕانى كه‌رنه‌ڤاڵى نه‌ورۆز پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتداران كراوه، به‌ڵام وه‌زيرى ناوخۆى توركيا رايگه‌ياند، له هه‌ندێك ناوچه رێگريمان له يادكردنه‌وه‌ى نه‌ورۆز كردووه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌فكان ئاڵا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه له بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆ سازيكرد، باسی له قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئیستانبوڵى كرد.
له باره‌ى نه‌ورۆزيشه‌وه گوتى: "نه‌ورۆز، جه‌ژنێكه له زۆر وڵاتی ناوچه‌كه‌ماندا به‌بۆنه‌ی هاتنی وه‌رزی به‌هار ساز ده‌كرێت و به‌ئاشتی و برایه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت. له دابونه‌ریتی ئێمه‌دا، هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌و تێگه‌یشتنه یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له 18 پارێزگا و شارۆچكه‌دا داواكاری فەرمی بۆ سازكردنی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز پێشكه‌ش كراوه و مۆڵه‌تی پێویستیش دراوه، ئه‌وه‌شى گوت: "له‌لایه‌ن پارێزگار و قایمقامیه‌تی هه‌ندێ پارێزگا و شارۆچكه‌وه وا به‌باشتر زانرا له‌به‌ر ئاسایشی هاووڵاتییان ئه‌مساڵ ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز رێك نه‌خرێن. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه‌ی تێیداین و به‌هۆی روودانی هه‌ندێ رووداوی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، به‌و مه‌رجه‌ی هاووڵاتییان له دواییدا ئه‌نجامی بده‌ن، دواخراوه".
سه‌باره‌ت به ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌سته‌مبوڵيش، وه‌زيرى ناوخۆى توركيا گوتی: "تا ئێستا پێنج كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیە ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانییه‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی فره ئاڕاسته درێژه‌ی هه‌یه".
له باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌نجامده‌رى ته‌قينه‌وه‌كه‌وه گوتى: ئه‌نجامده‌رى ته‌قينه‌وه‌كه له‌دایكبووی 1992ی عه‌نتابه و ناوی مه‌همه‌ت ئۆزتورك-ه. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ده‌ستمه‌وه‌ن ده‌ریده‌خه‌ن، خۆكوژه‌كه په‌یوه‌ندیی به رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه هه‌بووه".