گه‌مارۆى سه‌ر گه‌ڕه‌كێكى ئامه‌د هه‌ڵگيرا
ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م رۆژى ساڵى نوێى كوردى و نه‌ورۆزدا، هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا گه‌مارۆى سه‌ر گه‌ڕه‌كێكى شارى ئامه‌دى گه‌وره شارى باكوورى كوردستانيان هه‌ڵگرت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م رۆژى ساڵى نوێى كوردى و نه‌ورۆزدا، هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا گه‌مارۆى سه‌ر گه‌ڕه‌كێكى شارى ئامه‌دى گه‌وره شارى باكوورى كوردستانيان هه‌ڵگرت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منييه‌كانى تورك، له ده‌وروبه‌رى گه‌ڕه‌كى كاينارته‌په‌ى ناوچه‌ى باغلارى ئامه‌د كشاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: له روونكردنه‌وه‌یه‌كی قایمقامیه‌تی باغڵاردا راگه‌یه‌ندرا كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له گه‌ڕه‌كی كاینارته‌په‌ی ناوچه‌ی باغڵاری ئامه‌دى باكوورى كوردستان له كاتژمێر 06:00به‌یانیی ئه‌مڕۆوه هه‌ڵگیراوه.
دواى هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆى هێزه ئه‌منييه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هاووڵاتييانى كورد خۆيان گه‌يانده كه‌رنه‌ڤاڵى گه‌وره‌ى شارى ئامه‌د كه به مه‌به‌ستى پيرۆزكردنى نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو.