ماردين.. چوار سه‌ربازى توركيا كوژران
له ميانى ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى دژى گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له شارۆچكه‌ى نوسه‌يبينى پارێزگاى ماردينى باكوورى كوردستان راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى توركيا هه‌واڵى كوژرانى چوار سه‌ربازى توركى له ميانى ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى دژى گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له شارۆچكه‌ى نوسه‌يبينى پارێزگاى ماردينى باكوورى كوردستان راگه‌ياند.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى توركيا رايگه‌ياندووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئه‌و چوار سه‌ربازه به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى مينێكى چێندراوه‌وه كه چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ى كاروانێكى سه‌ربازى چاندبوويان كوژراوون و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانيشدا پێنج سه‌ربازى ديكه بريندار بوون.
ويلايه‌تى ماردين، له 13ى ئازار/ مارسى ئه‌مساڵه‌وه له لايه‌ن سوپاى توركياوه گه‌مارۆ دراوه و بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك ناوچه و شارۆچكه‌يدا سه‌پێنراوه.
هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا ده‌ستيانكردووه به ئه‌نجامدانى له‌شكركێشى و هێرشى به‌رده‌وام بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى نوسه‌يبين به ئامانجى كۆتايهێنان به مانگرتن و ناڕه‌زايه‌تى ئه‌و گه‌نجه كوردانه‌ى بۆ به‌رگرى له شاره‌كه‌يان خه‌نده‌قيان هه‌ڵكه‌ندووه و به‌ربه‌ستيان له گه‌ڕه‌كه‌كان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان له هێرشه‌كان بپارێزن و نه‌كه‌ونه ده‌ست سوپاى توركيا.